تیروپشکی وەرزی داهاتووی خولی ئیسپانیا ڕاکێشرا

تیروپشکی وەرزی داهاتووی خولی ئیسپانیا ڕاکێشرا
2021-06-30

1681 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیروپشکی وەرزی داهاتووی خولی ئیسپانیا ڕاکێشرا و یەکەم کلاسیکۆ لە مانگی 10 ی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.

یەکیتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی بۆ وەرزەی داهاتووی خولی پلە یەکی ئیسپانیا راکێشا، لە هەفتەی یەکەمی خولەکەدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ یاریدەکات، بەرشەلۆنەش لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری ڕیاڵ سۆسیداد دەکات، ریاڵ مەدریدیش دەبیتە میوانی یانەی ئەلاڤێس.

یاری چوونی کلاسیکۆش لە نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای کامپ نۆ لە 24 ی مانگی 10 ی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت لە هەفتەی 10 ی خولەکەدا، یاری گەرانەوەش لە 20 ی مانگی سێی 2022 بەڕێوەدەچێت کە لە هەفتەی 29 دایە.

هەردوو یاری دێربی شاری مەدرید لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە 12 ی مانگی دوانزی ئەمساڵ و هەشتی مانگی پێنجی سالی داهاتوو ئەنجامدەدرێن.

بە پێی تیروپشکەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرجەم سێ هەفتەی یەکەمی خولەکە یارییەکانی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامدەدات .

خ . ک