فەرمی.. بینیتیز بوە ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن

فەرمی.. بینیتیز بوە ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن
2021-06-30

474 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ئیڤەرتۆن ڕافائێل بینیتیزی  وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاگەیاند.

یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە، راهێنەری ئیسپانی ڕافائێل بینیتیز بۆ ماوەی سێ ساڵ وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان دەستنیشانکردووە.

یانەکە لە بەیاننامەکەدا ئاشکرایکردووە، بڕیاری دانانی بینیتیز بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە دوای خوێندنەوەیەکی تەواوی ڕاهێنەرەکە دراوە کە لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ چەندین هاندەری یانەکەیان گفتوگۆیان ئەنجامداوە و ئەوانیش ڕازیبونیان دەربریوە لەسەر دانانی ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە  لەکاتێکدا چەند هاندەرێکی ئەو یانەیە دژی ئەوە بوون ڕاهێنەرێکی پێشووی لیڤەرپوڵ کە رکابەری سەرەکیانە ببیتە سەرپەرشتیاری یانەکەیان.

بینیتیز پێنجەم ڕاهێنەرە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دەبێتە ڕاهێنەری یانەی ئیڤەرتۆن، دواین راهێنەریش کارلۆ ئەنچیلۆتی بو کە دەستی لەکارەکەی کێشایەوە و گەڕایەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

خ . ک