یواکیم لۆف: داوای لێبوردن دەکەم

یواکیم لۆف: داوای لێبوردن دەکەم
2021-06-30

398 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لۆف داوای لێبوردن دەکات و بەرپرسیاریەتی شکستی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا لە ئەستۆ گرت.

دوای ماڵئاوایی کردنی هەڵبژاردەکەی لە قۆناغی 16 ی جامی یۆرۆدا، یواکیم لۆفی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکدا داوای لێبوردنی لە هاندەرانی هەڵبژاردەکەی دەکات .

لۆف وتی: بەرپرسیاریەتی شكستەکەمان بەرامبەر ئینگلتەرا لە ئەستۆ دەگرم و چاوەڕوانی ئەو شێوازە ماڵئاواییەکردنەمان نەدەکرد و بێهیوابووین دوای چوار هەفتە کارکردن نەمانتوانی ئامانجەکەمان بەدەستبهێنین.

وتیشی: من باوەرم بە سەرجەم یاریزانەکانم هەبوە و دڵنیاشـ لە داهاتوودا ئەم یاریزانانە دەتوانن ئەنجامی باش بۆ ئەڵمانیا بەدەستبهێنن بەڵام ئەوەی دڵگرانی کردوین بێهیوابونی هاندەرەکانمان بوو.

لۆف ئاماژەی بەوەشدا، ماوەی 15 ساڵە وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەی کاری کردووە ، هەندێ کات چێژبەخش بوە بەڵام چەند کاتێکی کەمیش دڵدەتنگ بوون بە هۆی ماڵئاوایی کرنیان لە پاڵەوانیەتیە گەورەکاندا.

لۆف هیوای سەرکەوتن بۆ هانز فلێک دەخوازێت لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیاندا و دوپاتیکردەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام پەیوەندیان هەبوە و لە کاتی یارییەکانی جامی یۆرۆشدا بەردەوام پێشنیاریان گۆڕیوەتەوە.

خ . ک