2021-06-30
632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
باشترین یاریزانانی قۆناغی 16 ی جامی یۆرۆ دیاریکرانو فێرنان تۆرێس لە پێشەنگی لیستەکەدایە.
پێگەی هو سکۆر لیستی باشترین 10 یاریزانی قۆناغی 16 ی جامی یۆرۆی بڵاوکردەوە، فێرنان تۆرێسی ئیسپانی لە پێشەنگی لیستەکەدایە بە کۆکردنەوەی نۆ پۆینت پێنج خاڵ لە 10 و بە جیاوازی تەنیا یەک پۆینت لە پێش پۆل پۆگبای یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسادایە.
زینچینکۆی ئۆکرانی پلەی سێیەمی لیستەکەی گرتوە بە هەشت پۆینت 95 خاڵ و تۆماس هۆلێسی چیکی بە هەشت پۆینت 90 خاڵ لە چوارەمدا دەبینڕیت.
هەر دوو یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارک ، دۆلبێرگ و مایهیلی لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمی باشترین یاریزانانی قۆناغی 16 ی جامی یۆرۆدان، سڤیرۆڤیچ و بنزیمە و ئۆلمۆ پلەکانی حەوتەم تە نۆیەمیان گرتوە.
لە پلەی دەیەم و کۆتایی باشترین یاریزانانی قۆناغی 16 ی جامی یۆرۆ، مارتن برایسوایسی یاریزنای هەڵبژاردەی دانیمارک دەبینرێت بە هەشت پۆینت 24 خاڵ.
خ . ک