ڤاران خۆى یەکلاکردووەتەوە

ڤاران خۆى یەکلاکردووەتەوە
2021-06-30

427 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕافاێل ڤاران نیازى بەجێهێشتنى ڕیاڵ مدریدى نییە و دەیوێت لە داهاتوودا شارەى کاپتنى یانەکەى بەدەستبهێنێت.

سایتى دیڤنسا سەنتڕالى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ڤارانى فەڕەنسى بەرگریکارى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى بیر لە بەجێهێشتنى یانەکە ناکاتەوە، بەڵکو دەیەویت گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە، کە هاوینى 2022 تەواودەبێت.

سایتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ڤاران بەدەستهێنانى شارەى کاپتنى یانەکەى کردووە بە ئامانجى خۆى لە ساڵانى داهاتوودا، بەتایبەت دواى ڕۆیشتنى سێرجیۆ ڕامۆس و نزیکبوونەوەى کۆتایى هاتنى کاروانى وەرزشى کەریم بنزیمە و مارسیلۆ و لۆکا مۆدریچ.

ڤاران پێشیوایە یانەیەکى باشتر لە ڕیاڵ مەدرید نادۆزێتەوە لەگەڵیدا بەردەوامى بە کاروانە وەرزشیە سەرکەوتووەکەى بدات، کە هەموو شتێکى لەگەڵدا بەدەستهێناوە و کردوویەتى بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانى دڵى بەرگرى لە جیهاندا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ڤاران داواى زیادکردنى موچەکەى کردووە و ڕیاڵیش ڕەتیکردووەتەوە، بەمەش لە پاریس و مان یونایتد نزیکدەبێتەوە.

 

گ . ف

 

Manchester United target Raphael Varane urged to reconsider Old Trafford  move