ئیتاڵیا گەشبینە بە گەڕانەوەى کیلینى

ئیتاڵیا گەشبینە بە گەڕانەوەى کیلینى
2021-06-30

285 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر هەیە جۆرجیۆ کیلینى بەرامبەر بەلجیکا یارى بکات و ڕاهێنەرى ئیتاڵیاش هێشتا خۆى لەسەر پێکهاتەکەى یەکلانەکردووەتەوە.

ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا بۆ یارییەکەى بەرامبەر هەڵبژاردەى بەلجیکا لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى نەتەوەکانى ئەوروپا بەردەوامە، کە ئێوارەى هەینى داهاتوو لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا لە شارى میونشنى ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ئیتاڵیا گەشبینە بە بەشداریکردنى جۆرجیۆ کیلینى بەرگریکار و کاپتنى هەڵبژاردەکەى لە بەرامبەر بەلجیکادا، کە بەهۆى پێکانەوە لە دوایین دوو یارى هەڵبژاردەکە بەرامبەر وێڵز و نەمسا بێبەشبوو.

سایتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، هێشتا ڕۆبرتۆ مانچینى ڕاهێنەرى ئیتاڵیا بڕیارى لەسەر لاى ڕاستى پێکهاتەى تیپەکەى نەداوە، کە یارى بە ئەلیساندرۆ فلۆرێنزى بکات یان ڕافاێل تولۆى.

باسى لەوەشکردووە، مانچینى چاوەڕێى چارەنوسى ئیدین هازاردى ئەستێرەى بەلجیکا دەکات لە ئەگەرى بەشداریکردنى لە یارییەکەدا، بۆ یەکلاکردنەوەى پێکهاتەى هەڵبژاردەکەى لەو یارییەدا.

 

گ . ف

 

Image

Image
ImageImage