ڕێککەوتنى ڕامۆس و پاریس تەقەى تێکەوت

ڕێککەوتنى ڕامۆس و پاریس تەقەى تێکەوت
2021-06-30

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕامۆس و پاریس سان جێرمان لەسەر ماوەى گرێبەستەکەى نێوانیان ناکۆکن، کە بەهۆى هەمان کێشەوە ڕیاڵ مەدریدى بەجێهێشت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، سێرجیۆ ڕامۆسى ئیسپانى لە پەیوەندیکردن بە یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى نزیکبووەتەوە لە گرێبەستێکى سەربەستدا، دواى ئەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى تەواوبووە.

ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى ئاشکرایکردووە، ناکۆکى لە نێوان ڕامۆس و پاریسدا هەیە و بەرگریکارە ئیسپانیەکە دەیەوێت گرێبەستەکەى بۆ دوو ساڵ بێت، بەڵام پاریس دەیەوێت بۆ ساڵێک بێت لەگەڵ ئەگەرى نوێکردنەوەى بۆ ساڵێکى تر.

لیکیپ ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشتر ڕامۆس هەمان ناکۆکى لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا هەبووە، کە هۆکاربوو بۆ بەجێهێشتى یانەى شاهانە و نوێنەکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵیدا.

ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، ڕامۆس لەسەر ڕاسپاردەى لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى پاریس گرێبەستى لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام بەڵێنى پێکهاتەى سەرەکى یانەکەى پێنەدراوە و دەبێت لەگەڵ کیمپێمبى و مارکینیۆسدا کێبڕکێ بکات.

 

گ . ف

 

Football news: Sergio Ramos to leave Real Madrid this summer - Eurosport