لاپۆرتا چی دەڵێت لەسەر کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی میسی

لاپۆرتا چی دەڵێت لەسەر کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی میسی
2021-06-30

3818 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا داوا لە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەکات لەسەرخۆبن لەسەر بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی.

هاندەرانی بەرشەلۆنە و ڕاگەیاندنەکان لەبەردەم بینای سەرەکی یانەکەیان چاوەڕوانی بەرپرسانی یانەکەیان کردوە تا لێدوانێک بدەن لەسەر گرێبەستەکەی میسی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایکرد، لە کاتی هاتنەدەرەوەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژنامەنووسەکان پرسیاریان ئاراستە کرد لەسەر کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی میسی و دواین پێشهاتەکان لەسەر داهاتووی یاریزانەکە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، خوان لاپۆرتا داوای لە هاندەران و ڕاگەیاندنەکان کرد هێمن و لەسەرخۆ بن لەسەر بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی میسی.

مۆندۆ ڕایگەیاندوە، هیچ ترسێک نیە لەسەر داهاتووی میسی و دڵنیاییەک هەیە کە ئەستێرەکە ئەرجەنتینیەکە یانەکە جێناهێڵێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، میسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ دوو وەرز نوێدەکاتەوە و ئەمە دواین گرێبەستی دەبێت لەگەڵ یانەکەدا.

خ . ک