2021-06-30
2661 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆنى کروسى ئەڵمانى وازى لە یارى نێودەوڵەتى هێنا، دواى دەرکرانى هەڵبژاردەکەى لە جامى نەتەوەکانى ئەوروپا.
ڕۆژنامەى بیڵدى ئەڵمانى ئاشکرایکرد، تۆنى کروسى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى ئەڵمانیا و یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى بڕیاریداوە واز لە یارى نێودەوڵەتى بهێنێت و سەرنجى بخاتە سەر کاروانە وەرزشیەکەى لەگەڵ یانە مەدریدیەکەدا.
بەمەش کروس یەکێک نابێت لە بژاردەکانى هانز فلێکى ڕاهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر، کە فلێک دواى تەواوبوونى گرێبەستەکەى یواکیم لۆف لە ماوەى داهاتوودا ئەو ئەرکە دەگرێتەدەست.
ئەم بڕیارەى کروس دواى ئەوە هاتووە، ئەڵمانیا لە قۆناغى 16ى جامى نەتەوەکانى ئەوروپا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر بە ئینگلتەرا دۆڕا و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
تۆنى کروسى 31 ساڵ لە سێى ئازارى 2010دا یەکەم یارى بۆ ئەڵمانیا کردووە بەرامبەر ئەرجەنتین و لە 2014دا نازناوى جامى جیهانى بەدەستهێناوە.
گ . ف