ڤیدیۆ.. میدڤیدیڤ قۆناغى یەکەمى جامى ویمبڵدۆنى بڕى

ڤیدیۆ.. میدڤیدیڤ قۆناغى یەکەمى جامى ویمبڵدۆنى بڕى
2021-06-30

354 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ویمبڵدۆن، دانێل میدڤیدیڤ لە یان لینارد شتروفى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەم بەدەستهێنا.

لە قۆناغى یەکەمى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بەڕێوەدەچن، دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى بەرامبەر یان لینارد شتروفى ئەڵمانى یاریکرد.

میدیڤیدیڤى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەمەش میدڤیدیڤى 25 ساڵ شانبەشانى ڕۆجەر فێدرێرى سویسرى سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، کە ئەمیش بەهۆى پاشەکشەکردنى ئەدریان مانارینۆى فەڕەنسى ڕکابەرى بەهۆى پێکانەوە، خۆى گەیاندە قۆناغى دووەم.

 

گ . ف