ڕاهێنەرى ئینگلتەرا: هێشتا ئامانجەکەمان بەدەستنەهێناوە

ڕاهێنەرى ئینگلتەرا: هێشتا ئامانجەکەمان بەدەستنەهێناوە
2021-06-30

509 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى ئینگلتەرا ستایشى تیپەکەى دەکات و پێشیوایە هێشتا ئامانجەکەیان بەدەستنەهێناوە.

دواى بردنەوە گرنگەکەى بەرامبەر ئەڵمانیا و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى یۆرۆ، گاریس ساوسگێتى ڕاهێنەرى ئینگلتەرا ئاماژە بەوەدەکات، بە پەرۆشى و ئازایەتییەوە یارییان کرد و سەرنجێکى باشیان هەبوو لە یارییەکەى بەرامبەر ئەڵمانیادا.

ساوسگێت دەڵێت "شایستەى بردنەوەکە بووین، هاوسەنگییەکى جوانمان دۆزیبووەوە کاتێک تۆپ لەلاى خۆمان بوو، پارێزگاریمان لە کۆنتڕۆڵکردنى یارییەکە کردبوو، بەخێراى هێرشمان دەکرد".

ساوسگێت پێیوایە لە ئێستاوە ئاڵنگارییەکى فراوان دەستپێدەکات و یاریزانەکانیشى بەمە دەزانن و بە ڕێکى و پێکى دەمێننەوە و دەشڵێت "گەیشتوونەیتە قۆناغى چارەکى کۆتایى و ئامانجێکیشمان هەیە، بەڵام هێشتا بەدەستمان نەهێناوە".

 

گ . ف

 

If it goes wrong, you're dead' - Southgate selection vindicated as England  beat Germany at Euro 2020 | Goal.com
Gareth Southgate admits he must be England's "party pooper" despite  stunning Germany win - Mirror Online