هارى کین بە گۆڵێک دوو ژمارەى تۆمارکرد

هارى کین بە گۆڵێک دوو ژمارەى تۆمارکرد
2021-06-30

739 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کین ژمارەکەى ڕۆنى لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا تۆمارکردەوە و 30 گۆڵیشى بۆ ئینگلتەرا لە ڕاهێنەرایەتى ساوسگێتدا تۆمارکردووە.

هارى کینى هێرشبەرى یانەى تۆتنهام لە یارى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر ئەڵمانیا گۆڵێکى تۆمارکرد و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەیان بردەوە، کە ئەمە یەکەم گۆڵ بوو لە جامى یۆرۆى 2020دا تۆمارى بکات.

تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردووەتەوە، هارى کین بەو گۆڵە ژمارەى گۆڵەکانى وەین ڕۆنى هێرشبەرى پێشووى هەڵبژاردەکەى لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا یەکسانکردەوە، کە تۆمارکردنى حەوت گۆڵە.

کین و ڕۆنى سێیەم یاریزانن زۆرترین گۆڵ لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا بۆ ئینگلتەرا تۆماربکەن، لە دواى گارى لینیکەر بە 10 گۆڵ و ئالان شیرەر بە نۆ گۆڵ.

ئۆپتا باسى لەوەشکردووە، کین تا ئێستا 30 گۆڵى لە ڕاهێنەرایەتى گاریس ساوسگێتدا تۆمارکردووە، تەنیا لینیکەر لەو زیاتر گۆڵى کردووە لەگەڵ یەک ڕاهێنەردا، کە ئەم 35 گۆڵى لە ڕاهێنەرایەتى بوبى ڕۆبسۆندا تۆمارکردووە.

 

گ . ف

 

Lovefootball.ng on Twitter: "Harry Kane with this first goal of #EURO2020  https://t.co/7VIV9IHt4U" / Twitter