مۆرینیۆ هیوادارە ئەم یاریزانە جامى یۆرۆ بەرزبکاتەوە

مۆرینیۆ هیوادارە ئەم یاریزانە جامى یۆرۆ بەرزبکاتەوە
2021-06-30

611 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ هیوادارە ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بگەنە یارى کۆتایى جامى یۆرۆ و هارى کینیش جامەکە بەرزبکاتەوە.

لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، کە سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى ڕاهێنەرى یانەى ڕۆماى ئیتاڵى دەڵێت "هیوادارم ئینگلتەرا و ئیتاڵیا لە یارى کۆتایى جامى یۆرۆ ببینم".

لە بەشێکى ترى قسەکانیدا مۆرینیۆ دەڵێت "دواى ئەوەى پورتوگال لە جامەکەدا نەماوە، هەست دەکەم بە ئیتاڵیاوە بەستراومەتەوە بەهۆى ئەوەى ڕاهێنەرى ڕۆمام و چەند یاریزانێکم لەو هەڵبژاردەیەدان، هیواى باشترینیان بۆ دەخوازم".

مۆرینیۆ ئاشکراشیکرد، گەر ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بگەنە یارى کۆتایى یارییەکى نمونەیى دەبێت بۆ ئەو، لەبەرئەوەى ئێستا هاندەرى ئینگلتەرایە و پێشیخۆشە هارى کینى هێرشبەرى ئەو هەڵبژاردەیە جامى پاڵەوانێتییەکە بەرزبکاتەوە.

 

گ . ف

 

Mourinho claims he won 'half a trophy' at Tottenham | Reuters