2021-06-30
798 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گۆڵەکەى دۆڤبیک دووەم درەنگترین گۆڵە لە یۆرۆدا تۆمارکرابێت و زینچینکۆش پێنجەم یاریزانى سیتییە گۆڵ لە یۆرۆدا تۆماربکات.
ئەرتیم دۆڤبیکى ئۆکرانى لە دوا خولەکى تایمى زیادکراوى یارى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر سوید لە جامى یۆرۆدا، گۆڵێکى تۆمارکرد و هەڵبژاردەکەى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى.
تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، گۆڵەکەى دۆڤبیک لە خولەکى 120 و چرکەى 37دا تۆمارکرا و بەمەش بووە دووەم درەنگترین گۆڵ لە مێژووى جامى یۆرۆدا تۆمارکرابێت.
درەنگترین گۆڵ لە مێژووى یۆرۆدا سەمیح شەنترکى تورکى تۆماریکردووە لە 2008دا بەرامبەر ئۆکرانیا، لە خولەکى 121 و چرکەى یەکدا.
ئۆپتا ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆلکسەندەر زینچینکۆى ئۆکرانیش پێنجەم یاریزانى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزییە لەم جامەى یۆرۆدا گۆڵ تۆماربکات، لە دواى ڕەحیم ستەرلینگ و فیران تۆرێس و کیڤن دى برۆین و ئیمیریک لاپۆرت.
مانچستەر سیتى بە هاوبەشى لەگەڵ یانەى ئەتلانتاى ئیتاڵى تا ئێستا یاریزانەکانیان زۆرترین گۆڵیان لە جامى یۆرۆدا تۆمارکردووە.
گ . ف