شیفچینکۆ: بە دڵ بەرامبەر ئینگلتەرا یارى دەکەین

شیفچینکۆ: بە دڵ بەرامبەر ئینگلتەرا یارى دەکەین
2021-06-30

476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شیفچینکۆى ڕاهێنەرى ئۆکرانیا ڕایگەیاند لە دڵەوە ڕووبەڕووى ئینگلتەرا دەبنەوە لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى یۆرۆدا.

دواى بردنەوەکەى بەرامبەر سوید و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى نەتەوەکانى ئەوروپا، ئەندریە شیفچینکۆى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئۆکرانیا ئاماژەى بەوەکرد، لە هەڵبژاردەى ئینگلتەرا ناترسن، کە لەو قۆناغەدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

شیفچینکۆ دەڵێت "ئینگلتەرا تیپێکى نایابە و یاریزانى یەدەگى باشى هەیە و خاوەنى دەستەیەکى ڕاهێنەرانى تایبەتە، ئێمەش هەست بە قورسى یارییەکە دەکەین و قورسە گۆڵى لێ تۆمار بکرێت، بەڵام خاڵە بەهێزەکانى ئەو هەڵبژاردەیە نابێت بمانترسێنێت و دەبێت هانمان بدات".

شیفچینکۆ پێیوایە هەموو شتێک لە تۆپى پێدا ڕوودەدات هەر وەک لە ژیاندا ڕوودەدات و دەشڵێت "لە دڵەوە بەرامبەر ئینگلتەرا یارى دەکەین تا ئەمەش وا لە هاندەرەکانمان بکات زۆر بە باشى پاڵپشتیمان بکەن".

 

گ . ف

 

Karlo (@CroatianScout2) | Twitter