2021-06-30
1971 جار خوێندراوەتەوە
+
-
قۆناغى 16ى جامى یۆرۆ کۆتایى هات و دووى تەموزى داهاتوو قۆناغى چارەکى کۆتایى بە یارى نێوان سویسرا و ئیسپانیا دەستپێدەکات.
هەشت هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى نەتەوەکانى ئەوروپا بەدەستهێنا و دواى سێ ڕۆژ پشوو، کێبڕکێکانى قۆناغەکە دەستپێدەکەن.
لە یەکەم یاریشدا، هەینى داهاتوو کاتژمێر حەوتى ئێوارە، هەردوو هەڵبژاردەى ئیسپانیا و سویسرا لە یاریگاى گازپرۆم ئەرینا لە شارى سانت پترسبۆرگى ڕوسیا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە هەمان ڕۆژدا و کاتژمێر 10ى شەو، لە یارى لوتکەى قۆناغەکەدا، هەردوو هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و بەلجیکا بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن و یارییەکەش لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا لە شارى میونشنى ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
براوەى هەردوو یارییەکە لە قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، کە شەشى تەموزى داهاتوو دەستپێدەکات.
گ . ف