2021-06-30
1035 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی کردوەتە ئامانج تا لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستیان لەگەڵدا ئەنجامبدات.
ڕۆژنامەی مۆندیۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو پێکهاتەی یانەکەی بەهێزتر بکات و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت چەند گرێبەستێک ئەنجامبدات.
مۆندۆ ئاماژەی بەوەداوە ، کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە و بریاریانداوە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ سێ یاریزانی ئەو یانەیەدا.
ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردوە، ئەو سێ یارزیانەی کە یانەی میلان دەیەوێت بیانگوازێتەوە ڕیزەکانیان ئۆدریۆزۆلا و لۆکا یوڤیچ و دانی سیبایۆسن.
لە هەمان کاتیشدا میلان دەیەوێت گرێبەستی ئیبراهیم دیاز بکەنە هەمیشەیی کە بەشێوەی خواستن لە وەرزی رابردوودا ە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە هێنایە یانەکەی.
مۆندۆ بڵاویکردەوە، یانەی ئەی سی میلان دوای ئەوەی سەرکەوتنیان بۆ چامپیۆنز لیگی وەری داهاتوو مسۆگەر کردووە دەیانەوێت ڕیزەکانی یانەکەیان بەهێز بکەن بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لەو خولەدا.
خ . ک