2021-06-30
667 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆکرانیا لە تایمی زیادکراودا لە سویدی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ بەدەستهێنا.
لە کۆتا یاری قۆناغی 16ی جامی یۆرۆدا، هەڵبژادەی سوید بەرامبەر ئۆکرانیا یاریکرد.
لەخولەکی 27 زینچینکۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ئۆکرانیا کرد بەڵام لە خولەکی 43 فۆرسبێرگ گۆڵی یەکسانی بۆ سوید کردەوە، لە خولەکی 99 دا ناوبژیوان مارکۆس دانیسلۆنی یاریزانی سویدی بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریەکە و دواتر لە خولەکی 121 دۆبیاک گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ ئۆکرانیا تۆمار کرد و یاریەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی هەڵبژاردەکەی کۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە، ئۆکرانیا گەیشە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یۆرۆ و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریدەکات، سویدیش ماڵئاوایی کرد.
خ . ک