گواردیۆلا داوای گریزمان دەکات

گواردیۆلا داوای گریزمان دەکات
2021-06-30

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا داوای کردوە گریزمانی بۆ پەلکێشی ڕیزەکانی بکەن لەئەگەری گرێبەست نەکردن لەگەڵ هاری کەیندا.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاوی کردەوە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە هێرشبەرێکی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ بگوازنەوە پێکهاتەکەی.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، گواردیۆلا داوای کردووە گرێبەستی لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ئیمزا بکەن و پەلکێشی ڕیزەکانی یانەکەی بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە ئەوەی بە بەرپرسانی یانەکەی وتوە لە ئەگەری گرێبەست نەکردن لەگەڵ هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام ئەو کات گریزمانی بۆ بگوازنەوە ڕیزەکانی.
لە ماوەی ڕابردوودا، یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستێکیان پێشکەشی یانەی تۆتنهام کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە هاری کەین بەڵام یانە لەندەنیەکە گرێبەستەکەی ڕەتکردوەتەوە و داوای بڕی پارەی زیاتریان کردووە.

خ . ک