2021-06-30
1409 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس نرخی ڕۆناڵدۆی دیاریکردووە و سێ یانەش هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانەکە دەدەن.
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس نرخی فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان دیاریکردووە بۆ گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، یانە ئیتاڵیەکە ئامادەن دەستبەرداری ڕۆناڵدۆ ببن بەرامبەر بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر یانەیەک دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجامبدات.
ئاماژەی بەوەشداوە، یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد گرنگیەکی زۆر بە پەلکێش کردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەدەن بۆ ڕیزەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو.
لاگازێتا دەڵێت، تا ئێستا هیچ یانەیەک گرێبەستی پێشکەشی خانمە پیرەکە نەکردوە بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە پورتوگالیەکە بەڵام کارگێڕی یانەکە دڵنیابونەتەوە کە یاریزانەکە نایەوێت بەردەوام بێت لەگەڵیاندا.
بڵاویشیکردەوە، خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ڕۆناڵدۆ لە هەفتەی داهاتوودا کۆبونەوەی کۆتایی و یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە ئەنجامدەدات و داهاتووی یاریزانەکە یەکلادەکاتەوە.
خ . ک