مۆدریچ باسی داهاتووی خۆی دەکات

مۆدریچ باسی داهاتووی خۆی دەکات
2021-06-29

667 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لۆکا مۆدریچ ڕەتیکردەوە لە ئێستادا داهاتووى خۆى لەگەڵ کرواتیا یەکلابکاتەوە و پێیوایە کاتەکە گونجاو نییە.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى ئێچ ئاڕ تى کرواتى، لۆکا مۆدریچى کاپتنى هەڵبژاردەى تۆپى پێى کرواتیا لە بارەى داهاتوویەوە ئاماژەى بەوەکرد، دواتر دەزانن چى ڕوودەدات و لە ئێستادا جارێک دەبێت پشوو بدات، دواتر بیر لە داهاتووى دەکاتەوە.
مۆدریچ، دواى کرانە دەرەوەى هەڵبژاردەکەى لە جامى یۆرۆدا، نازانێت بەشدارى لە مۆندیالى 2022ى قەتەردا دەکات یان نا، لەو بارەیەشەوە دەڵێت "دواتر دەزانین چى ڕوودەدات، ئێستا کاتێکى گونجاو نییە بۆ قسەکردنى لەسەر داهاتووم، لەبەرئەوە دواتر بڕیار دەدەم".
دواى یارییەکەش زلاتکۆ دالیچى ڕاهێنەرى کرواتیا دووپاتیکردەوە، قسە لەگەڵ مۆدریچ دەکات و پێکەوە هەنگاوەکانى داهاتوویان دیارى دەکەن.