2021-06-29
3430 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى یۆرۆدا، ئینگلتەرا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئەڵمانیاى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.
لە قۆناغى 16ى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2020، هەردوو هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و ئەڵمانیا لە یاریگاى ویمبڵى لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
ئینگلتەرا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیش ڕەحیم ستەرلینگ و هارى کین لە خولەکەکانى 75 و 86دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش، ئینگلتەرا سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى براوەى یارى نێوان هەردوو هەڵبژاردەى سوید و ئۆکرانیا دەبێتەوە، کە ئەمشەو کاتژمێر 10 بەڕێوەدەچێت.
ئەڵمانیاش ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد و ئەمەش دوایین یارى یواکیم لۆفى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەکە دەبێت، کە گرێبەستەکەى تا کۆتایى ئەم جامە بوو.
گ . ف