عەدنان حەمەد بۆ دووەم جار بوو بە ڕاهێنەرى ئوردن

عەدنان حەمەد بۆ دووەم جار بوو بە ڕاهێنەرى ئوردن
2021-06-29

377 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عەدنان حەمەد بۆ دووەم جار بوو بە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئوردن و سبەینێ چوارشەممە بە ڕاگەیاندنەکان دەناسێنرێت.

یەکێتى تۆپى پێى ئوردن بۆ دووەم جار گرێبەستى لەگەڵ عەدنان حەمەدى عێراقى ئیمزاکرد بۆ جێگەى فیتال بورکلمانزى بەلجیکى، کە ئەم شکستیهێنا لە سەرخستنى هەڵبژاردەى ئوردن بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر و لە پاڵاوتنەکاندا کرایەدەرەوە.

یەکێتى ناوبراو ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا بە جێبەجێکردنى ڕێکارەکانى تەندروستى، عەدنان حەمەد بە ڕاگەیاندنەکان دەناسێنێت.

10 ساڵ پێش ئێستا عەدنان حەمەد ڕاهێنەرایەتى ئوردنى کردووە و لەگەڵیدا چەندین ئەنجامى بەدەستهێناوە، کە گرنگترینیان سەرکەوتن بوو بۆ پاشکۆى پاڵاوتنەکانى ئاسیا بۆ مۆندیال و دوا یارییەکانى جامى ئاسیاى 2011.

ئوردن لە کۆتایى ئەمساڵدا بەشدارى لە جامى عەرەب لە قەتەر دەکات و لەگەڵ هەڵبژاردەکانى سعودیە و مەغریب و فەڵەستین لە کۆمەڵەى سێیەمى جامەکەدایە.

 

گ . ف

 

عدنان حمد مدرباً للمنتخب الأردني عقب خروجه من التصفيات الآسيوية