سکواکا ڕیزبەندى گۆڵ درووستکەرانى بڵاوکردەوە

سکواکا ڕیزبەندى گۆڵ درووستکەرانى بڵاوکردەوە
2021-06-29

3634 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە دواى مۆندیالى 2018وە تۆماس مۆلەر 48 گۆڵى درووستکردووە و لە پێش لیۆنێل میسییەوەیە.

تۆڕى سکواکا بۆ ئامارەکان ڕیزبەندى ئەو یاریزانانەى بڵاوکردەوە، کە زۆرترین گۆڵیان درووستکردووە لە وەرزى 2018 بۆ 2019 لەسەر ئاستى پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپادا.

تۆماس مۆلەرى هێرشبەرى بایرن میونشن و هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لەو کاتەوە 48 گۆڵى درووستکردووە و پێشەنگى ڕیزبەندیەکەى گرتووە.

مۆلەر بە جیاوازى پێنج ئەسیست لە پێش لیۆنێل میسى هێرشبەرى بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەى ئەرجەنتینەوەیە، کە ئەم 43 گۆڵى درووستکردووە و لە پلەى دوووەمدایە.

جادۆن سانچۆى ئینگلیزى هێرشبەرى بڕوسیا دۆرتمۆند بە 41 ئەسیست و فیلیپ کۆستیچى سڕبى یاریزانى ئینتراخت فرانکفۆرت بە 35 ئەسیست پلەکانى سێیەم و چوارەمى ڕیزبەندیەکەیان گرتووە.

کیڤن دى برۆینى بەلجیکى یاریزانى چێڵسى و ئەنخیل دى ماریاى ئەرجەنتینى یاریزانى پاریس سان جێرمان بە 34 ئەسیست لە پلەى پێنجەمدان.

 

گ . ف

 

Image