یانەیەکى ئەڵمانى بە بەهێزییەوە چووە کێبڕکێى گواستنەوەى ڕامۆسەوە

یانەیەکى ئەڵمانى بە بەهێزییەوە چووە کێبڕکێى گواستنەوەى ڕامۆسەوە
2021-06-29

685 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن هەوڵى گواستنەوەى سێرجیۆ ڕامۆس دەدات و ئامادەیە ئەو موچەیەى پێبدات کە داواى دەکات.

سایتى دیڤنسا سەنتڕاڵى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى چووەتە کێبڕکێى گواستنەوەى ڕامۆسى کاپتن و بەرگریکارى پێشووى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانییەوە.

سایتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، یانە باڤاریەکە پێیوایە ڕامۆس جێگرەوەیەکى گونجاوە بۆ جێگەى داڤید ئەلاباى نەمسایى، کە ئەم پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە و بەهۆى شارەزاییەکەیەوە دەتوانێت پاڵپشتییەکى باشى یانەکە بکات.

باسى لەوەشکردووە، بایرن ڕەزامەندى پێشانداوە بە دانى ئەو موچەیەى، کە ڕامۆس داواى دەکات لە سێ ساڵى داهاتوودا.

ڕامۆسى 35 ساڵ گرێبەستەکەى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نوێنەکردەوە و دواى 16 وەرز ڕۆیشتنى لە یانەکە ڕاگەیاند، یانەکانى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى و مانچستەر یونایتدى ئینگلیزیش هەوڵى گواستنەوەى دەدەن.

 

گ . ف

 

Sergio Ramos documentary: What is it, when will it be released & all you  need to know | Goal.com