2021-06-29
559 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن بیر لە فرۆشتنى لیڤادۆفسکى پۆڵەندى ناکاتەوە و یاریزانەکەش ئینتیماى بۆ یانەکەی هەیە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، لیڤاندۆفسکى هێرشبەرى یانەى بایرن میونشن ئارەزووى بەجێهێشتنى یانەکەى دەکات و دەیەوێت ئەزمونى نوێ لە خولى ئیسپانیا یان خولى ئینگلتەرا تاقیبکاتەوە.
لەم بارەیەوە حەسەن ساڵح حەمیدیچى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانە باڤاریەکە لە لێدوانێکدا، کە سایتى لى تێن سپۆرتى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "لیفا یەکێکە لە پایە جێگیرەکانى یانەکەمان و بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنى ناکەینەوە لە ئێستادا".
حەمیدیچ پێیوایە لیڤاندۆڤسکى هەر وەک مانوێل نویەر و تۆماس مۆلەر ئینتیماى بۆ بایرن میونشن هەیە و چەندین نازناوى مێژوویى بەدەستهێناوە و لەگەڵیاندا بووە بە باشترین یاریزانى جیهان.
لە بارەى نوێکردنەوەى گرێبەستى هێرشبەرە پۆڵەندیەکەوە، حەمیدیچ دەڵێت "گرێبەستەکەى لیفا لە هاوینى 2023 تەواودەبێت، لەبەرئەوە ئێستا گونجاونییە بۆ دانوستاندن لەو بارەیەوە، هیوادارم درێژترین ماوە لە یانەکەماندا بمێنێتەوە".
گ . ف