میسی ژمارەی نوێی تۆمار کرد

میسی ژمارەی نوێی تۆمار کرد
2021-06-29

2758 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی 148 یاری بۆ ئەرجەنتین ئەنجامداوە و ژمارەی گۆڵەکانیشی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بۆ 75 گۆڵکار بەرزکردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیۆنێل میسی بەشداری یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بۆلیڤیا کرد و لەو یاریەشدا دوو گۆڵی تۆمار کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.

بە ئەنجامدانی ئەو یاریە میسی ژمارەی یارییەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیاندە 148 یاری و بوە یەکەم یاریزان لە مێژووی ئەو هەڵبژاردەیەدا بەشداری زۆرترین یاری کردبێت بە جیاوازی یەک یاری لەگەڵ خافیر ماسکیرانۆی دووەم و خافێر زەنەتیش بە ئەنجامدانی 143 یاری لە پلەی سێیەمدایە،ئایالا و دی ماریاش لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدان.

میسی بەرامبەر بۆلیڤیا دوو گۆڵی تۆمار کرد و ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ 75 گۆڵ بەرزکردەوە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیە و لە ئێستادا لە پێشەنگی گۆڵکارانی ئەمریکای باشووردایە لە نێو ئەو یاریزانانەی لە یاریکردن بەردەوامن.

میسی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکای ئەمسالدا بەشداری پێنج گۆڵی کردووە بە شێوەیەک کە سێ گۆڵی تۆمار کردوە و دوو گۆڵیشی دروست کردوو و تا ئێستاش گۆڵکاری جامەکەیە بە سێ گۆڵ.

میسی لەسەرجەم ئەو پاڵەوانیەتیە گەورانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری کردووە، 18 گۆڵی تۆمار کردووە و 19 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

خ . ک