زیدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

زیدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟
2021-06-29

3324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جارێکیتر دەنگۆی نزیکبونەوەی زیدان لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا بڵاوکرایەوە.

بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی وێستگەی داهاتووی زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرا کرد.

بەرنامەکە بڵاویکردوەتەوە، زیدان لە پێناو وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ماوی رابردوودا وازی هێنا لە ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئاماژەی بەوەشداوا، دوای ماڵئاواییکردنی فەرەنسا لە جامی یۆرۆ بەرامبەر سویسرا، لە ئێستادا زیدان لە هەموو کاتەکانی پێشووتر زیاتر نزیکبوەتەوە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی فەرەنسا.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژنامەکانی فەرەنسا لە مانشێتی ئەمڕۆیاندا وێنەی زیدانیان کردوەتە لاپەڕەی یەکەم و داوا دەکەن  راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بە زیدان ببەخشن.

خ . ک