2021-06-29
658 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تا ئێستا لەجامی یۆرۆدا نۆ گۆڵ بەهەڵە تۆمار کراوە لەلایەن یاریزانەکانەوە لە هەڵبژاردەی خۆیان.
لە جامی یۆرۆی 2020 دا تا ئیستا لەسەرجەم ئەو یاریانەی ئەنجامدراون، یاریزانانی هەڵبژاردەکان نۆ گۆڵیان بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکردووە.
تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان بلاویکردەوە، لە جامی یۆرۆی ئەمساڵدا زۆرترین گۆڵ بەهەڵە دژی خۆیان تۆمارکراوە کە نۆ گۆڵە کە ئەمەش یەکسانە بەو گۆڵە هەڵانەی لە سەرجەم جامەکانی پێشوودا تۆمار کراون.
تۆڕەکە ئاشکرایکردوە، بات سیمۆنی گۆڵچی ئیسپانیا بوە چوارەمین گۆڵچی لە مێژووی جامی یۆرۆدا بە هەلە گۆڵ لە دژی خۆیان تۆمار بکات و هەر چوار گۆڵە هەلەکەش لەم جامەدا بوون کە گۆڵچی لە خۆیانی تۆمار کردووە.
یەکەم یاریزانی ئیسپانی کە گۆڵی بە هەڵە لە دژی خۆیان تۆمار کردووە لەسەر جەم پالەوانیەتیە گەورەکاندا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەکە سکواکا بووە.
خ . ک