کاتی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا بزانە

کاتی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا بزانە
2021-06-29

3350 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رووبەڕووبونەوەکانی  قۆناغی چارەکی کۆتایی ئاشکرابوون و بەرازیل و ئەرجەنتین بەرامبەر چیلی و ئیکوادۆر یاریدەکەن.

قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا کۆتاییهات و لەکۆی 10 هەڵبژاردە هەشت هەڵبژارەیان گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و چەند یاریەکی بەهێز لەو قۆناغەدا ئەنجامدەدرێن.

لە یەکەم یاری قۆناغی چارەکی کۆتاییدا و شەوی هەینی داهاتوو کاتژمێر 12 ی شەو هەڵبژارەی پیرۆ بەرامبەر پاراگوای یاری دەکات و لە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی شەممەشدا لە یاریەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیلی دەبێتەوە.

یەکشەممەش کاتژمێر یەکی بەرەبەیان هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و کۆلۆمبیا رووبەرووی یەکدەبنەوە و لە کاتژمێر چواریشدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیکوادۆر یاریدەکات.

یارییەکانی قۆناغی دواتر کە پێش کۆتاییە لە شەش و حەوتی مانگی حەوتی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

خ . ک