2021-06-29
561 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لویس ئینریکی ئاشکرایکرد یاریەکەی کرواتیا گەورەترین ڕکابەری بوو لە جامەکەدا.
دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی و سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ، لویس ئینریکی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا رایگەیاند، یاریەکی قورسیان بەرامبەر کرواتیا ئەنجامداوە و جوانترین یاری یۆرۆ بوە تا ئیستا.
ئینریکی وتی: یاریەکم بیر نایەت هاوشێوەی ئەم یاریە بەتامو چێژ بوبێت لە ژیانی وەرزشیمدا، ئەم یاریە هاوشێوەی گێرانەوەی داستانێک بوو، بۆ من ڕوداوی باش و خراپیشی تیادابوو.
وتیشی: گۆڵی یەکەممان بە هەڵەی خۆمان لێ تۆمار کرا، ئەوەش شتێکی ئاساییە چوکە لایەنێکی تۆپی پێ بریتییە لە ئەنجامدانی هەڵە لە یاریگادا بەلام دەبێت وانەی لێ وەربگریت بۆ یارییەکانی داهاتوو.
ئینریکی ستایشی ئەلڤارۆ مۆراتا دەکات و دەڵێت ئەو یاریزانێکە لە یاریگادا بە ئاشتێکی بەرزەوە دەردەکەوێت و هەست بە بەرپرسیاریەتی تەواو دەکات لە یاریگادا.
ئینریکی خۆی بە هەڵە دەزانێت لە شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ کۆتا 10 خولەکی یاسایی یاریەکەدا و هەڵبژارەکەشی بە شایستەی سەرکەوتنەکە دەزانێت.
خ . ک