لێدوانی ڕاهێنەر و کاپتنی سویسرا دوای بردنەوەیان لە فەرەنسا

لێدوانی ڕاهێنەر و کاپتنی سویسرا دوای بردنەوەیان لە فەرەنسا
2021-06-29

797 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەر و کاپتنی سویسرا دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ.

دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی سویسرا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ، بیتکۆڤیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سویسرا رایگەیاند، زۆر کەم لە تۆپی پێدا ڕوودەدات هەڵبژارەیەک لە کۆتایی یارییەکاندا بە دوو گۆڵ لە دواوە بێت بەڵام یاریەکە بە سەرکەوتن کۆتایی پیبهێنێت.

بیتکۆڤیچ داوا لە یاریزانەکانی دەکات بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیا بەهەمان گروتینی ئەم یاریەی فەرەنسا یاریبکەن لە پێناو گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.

گرانیت چاکای کاپتنی سویسراش رایگەیاند کە پێشتریش وتویەتی ئەم هەڵبژاردەیەی ئێستایان شایستەی ئەنجامی زۆر باشترن لە پاڵەوانیەتیەکاندا.

چاکا وتی: هەموو هاولاتیەکی سویسری شانازی بە ئێمەوە دەکات بەهۆی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەوە ، توانیمان ئامانجێکی قورس بپێکین لەم قۆناغەدا.

وتیشی: لە تایمی یەکەمدا ئاستێکی نایابمان پیشکەش کرد و دەمانتوانی لە تایمی دووەمدا ئەنجامی یاریەکە زو کۆتایی پیبهێنین بەڵام لەدەستدانی لێدانێکی سزا ئەرکەکەی لەسەر قورس کردین بەڵام لە کۆتاییدا دڵخۆش بووین.

خ . ک