2021-06-29
704 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ بەرپرسیاریەتی شکستەکەیان بەرامبەر سویسرا لە ئەستۆ دەگرێت و ڕەتیشیکردەوە باسی داهاتووی بکات.
دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەکەی لە قۆناغی 16ی جامی یۆرۆدا، دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا رایگەیاند کە ناتوانێت خەمباری خۆی دەرببڕێت کە لە ئێستادا هەیەتی .
دیشامپ وتی: سیناریۆیەکی شێتانە رویدا لە یاریەکەدا ، بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پێش بووین یاریەکە لەدەست خۆماندا بوو بەڵام نازانم دواتر چی رویدا لە خولەکەکانی کۆتایی تایمی دووەمدا.
وتیشی: بە بێ هیچ ترسێک سەرجەم بەرپرسیاریەتی شکستەکەمان بەرامبەر سویسرا لە ئەستۆ دەگرم، کاتێک بردنەوە بەدەستدەهێنین باشییەکان بۆ من و یاریزانەکانە بەلام لە کاتی شکستهێناندا بە دڵنیاییەوە راهێنەر بەرپرسی یەکەمە ، منیش وەک هەموو تاکێکی هەڵبژاردەکە خەمبارم.
دیشامپ ڕەتیکردەوە قسە لەسەر داهاتووی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات و ئاشکراشیکرد مباپێ دڵتەنگ بوە دوای یاریەکە بەڵام هیچ کەسێکیش ناتوانێت لۆمەی بکات بەهۆی لەدەستدانی کۆتا لیدانی یەکلاکەرەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، شکستهێنان بە لێدانی یەکلاکەرەوە هەموو کاتێک قورسە بۆ هەموو تیپێک بەڵام دەبێت قبوڵیشی بکەیت و کۆنترۆلی ژووری جلگۆڕین لەدەست نەدەیت .
خ . ک