مباپێ لە ڤیدیۆیەکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

مباپێ لە ڤیدیۆیەکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
2021-06-29

815 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ داوای لێبوردن لە هاندەرانی فەرەنسا دەکات و پیرۆزبایش لە هەڵبژاردەی سویسرا دەکات.

دوای لەدەستدانی دواین لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر سویسرا کە بوە هۆی ماڵئاوایی کردنی فەرەنسا لە جامی یۆرۆ ، کیلیان مباپێی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.

مباپێ لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا داوای لێبوردن لە هاندەرانی فەرەنسا دەکات بە هۆی ماڵئاوایی کردنیان لە جامی یۆرۆدا .

مباپێ وتی: قورسە بتوانم ئەم شکستە لەبیر بکەم و زۆر خەمبارم بەوەی ڕویدا، ئامانجەکەمان بەدەستهنەهێنا و بمبورن کە لێدانی یەکلاکەرەوەم لەدەستدا و بە هۆی منەوە لە جامەکە دەرکراین.

وتیشی: ویستم یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم بەلام نەمتوانی، قورسە بۆ ماوەیەک بتوانم بە ئاسانی خەوم لیبکەوێت، بەڵام دەبێت ئەو راستیە بزانین ئەمە تۆپی پێیە وئەگەری ڕوودانی هەموو شتێک هەیە تیایدا.

مابپێ دەڵێت، ئەزانم هاندەران خەمبار و ڕوخاون ، سوپاسیان دەکەم کە هەموو کات پشتگیری ئێمەیان کردوە لە یاریگادا و ئەوان شایەنی باشتربوون.

مباپێ ئاماژەی بەوەدا کە گرنگە بە بەهێزیەوە هەستنەوە دوای ئەم شکستە و ئامادەکاریەکی باش بکەن بۆ رکابەرییەکانی داهاتوو، پیرۆزبایش لە سویسرا دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

خ . ک