کات و شوێنی یارییەکانی ئەمشەوی جامی یۆرۆ بزانە

کات و شوێنی یارییەکانی ئەمشەوی جامی یۆرۆ بزانە
2021-06-29

1845 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە جامى یۆرۆ، ئینگلتەرا و ئەڵمانیا یارى لوتکە دەکەن و سوید و ئۆکرانیاش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە درێژەى یارییەکانى قۆناغى 16ى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2020، ئەمشەو کاتژمێر حەوت لە یاریگاى ویمبڵى لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا، هەردوو هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و ئەڵمانیا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە دوایین یارى قۆناغەکەشدا و کاتژمێر 10ى ئەمشەو، هەڵبژاردەى سوید لە یاریگاى هامپدن پارک لە شارى گلاسکۆى سکۆتلەندا، بەرامبەر هەڵبژاردەى ئۆکرانیا یارى دەکات و براوەى هەردوو یارییەکەش لە قۆناغى چارەکى کۆتاییدا ڕووبەڕوووى یەکدەبنەوە.
دواى تەواوبوونى قۆناغى 16 سێ ڕۆژ پشوو بە هەڵبژاردەکان دەدرێت و پاشان لە دووى مانگى تەمووزى داهاتوودا قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات.

خ . ک