کۆپا ئەمریکا... ئۆرۆگوای لە پاراگوای بردەوە

کۆپا ئەمریکا... ئۆرۆگوای لە پاراگوای بردەوە
2021-06-29

492 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆرۆگوای بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە پاراگوای بردەوە و بە دووەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
‎لە درێژەی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا، هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و پاراگوای  رووبەڕووی یەکبونەوە.
‎ئۆرۆگوای بە تاکەگۆڵێکی ئیدیسۆن کاڤانی کە لە خولەکی 21 بە لێدانی سزا تۆماریکرد یاریەکەی لە پاراگوای بردەوە.
‎ئۆرۆگوای خاڵەکانی گەیاندە حەوت خاڵ و بە دووەمی کۆمەڵەی یەکەم گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، پاراگوایش بە شەش خاڵ لە سێیەمدایە.


خ . ک