2021-06-29
1200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە کۆپا ئەمریکا ئەرجەنتین بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆلیڤیای بردەوە.
لە کۆتا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکادا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر بۆلیڤیا یاریکرد.
ئەرجەنتین بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە، لیۆنێل میسی دوو گۆڵ و ئەلیخاندرۆ گۆمێز و لاوتارۆ گۆڵەکانی ئەرجەنتینیان کرد،ئاروین ساڤیدرا تاکە گۆڵەکەی بۆلیڤیای کرد.
ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ و بە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر ئیکوادۆر یاریدەکات.
خ . ک