فەرەنسا ماڵئاوایی کرد لە جامی یۆرۆ

فەرەنسا ماڵئاوایی کرد لە جامی یۆرۆ
2021-06-29

1359 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یۆرۆ سویسرا بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە فەرەنسای بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.

لە بەردەوامی یارییەکانی قۆناغی 16 ی جامی یۆرۆدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر سویسرا یاریکرد.

دوو تایمی یاسایی و زیادکراوی یاریەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات و یاریەکە چوە لێدانی یەکلاکەرەوە.

سڤیرۆڤیچ دوو گۆڵ و گاڤرانۆڤیچ گۆڵەکانی سویسرایان کرد، کەریم بنزیمە دوو گۆڵ و پۆل پۆگبا سێ گۆڵەکەیان بۆ فەرەنسا تۆمار کرد.

بە لێدانی یەکلاکەرەوە، سویسرا بە ئەنجامی پێنج لێدان بەرامبەر چوار لێدان یاریەکەی لە فەرەنسا بردەوە.

بەم ئەنجامە،سویسرا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر ئیسپانیا یاریدەکات، فەرەنساش ماڵئاواییکرد.

خ . ک