2021-06-28
517 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە جامى یۆرۆ، ئینگلتەرا و ئەڵمانیا یارى لوتکە دەکەن و سوید و ئۆکرانیاش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە درێژەى یارییەکانى قۆناغى 16ى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى 2020، سبەینێ کاتژمێر حەوتى ئێوارە لە یاریگاى ویمبڵى لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا، هەردوو هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و ئەڵمانیا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە دوایین یارى قۆناغەکەشدا و کاتژمێر 10ى شەو، هەڵبژاردەى سوید لە یاریگاى هامپدن پارک لە شارى گلاسکۆى سکۆتلەندا، بەرامبەر هەڵبژاردەى ئۆکرانیا یارى دەکات و براوەى هەردوو یارییەکەش لە قۆناغى چارەکى کۆتاییدا ڕووبەڕوووى یەکدەبنەوە.
دواى تەواوبوونى قۆناغى 16 سێ ڕۆژ پشوو بە هەڵبژاردەکان دەدرێت و پاشان لە دووى مانگى تەمووزى داهاتوودا قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات.
خ . ک